لە یەك هەفتەدا ڕەزامەندیی چوار پڕۆژەی ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ بۆ هەڵەبجە وەردەگیرێت، پڕۆژەكانیش 10 ملیار دیناری تێچوویەتی كە بەشێكیان 15 ساڵ پێش ئێستە وەستاون و ئێستە حكوومەت تەواویان دەكات.
لە ماوەی یەك هەفتەدا شارەوانیی هەڵەبجە، ڕەزامەندیی چوار پڕۆژەی گەورەی ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ وەردەگرێت و قۆناغەكانی چاككردنی ئاوەڕۆی هەڵەبجە دەستی پێ كرد.
چوار پڕۆژە لەم هەفتەیە بۆ هەڵەبجە بڕیاری خەرجكردنی پارەیان بۆ دەرچووە، پڕۆژەكانیش ئەمانەن:
- ڕەزامەندیی وەرگیرا بە بەهای سێ ملیار دینار، بۆ دروستكردنی زێرابی سندووقی و چاككردنی ئەو گرفتانەی دەبن بە هۆكاری دروستبوونی لافاو لە هەڵەبجە.
- لە ساڵی 2010ـەوە بودجەی چوار ملیار دینار تەرخان كرابوو بۆ دروستكردنی دوو زێرابی سندووقی، بەڵام وەستابوو، هەفتەی پێشوو ڕەزامەندیی وەرگیرا و كۆمپانیا دەستی بە كارەكانی كردەوە.
- ڕەزامەندیی وەرگیرا بۆ دروستكردنی ڕێگە لە گەڕەكی ئەندازیارانی هەڵەبجە بە بەهای ملیارێك و 650 ملیۆن دینار.
- چاككردنی ڕێگەی ناوچەی پیشەسازیی هەڵەبجە، سپاردەی كۆمپانیا كراوە و كاركردن تێیدا دەستی پێ كردووە.
رۆژی یەكشەم 16ـی ئاداری 2014 سەعات 10ـی سەرلەبەیانی، هاوكات لەگەڵ ساڵوەگەڕی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆك بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید واژوو كرد.
لە رۆژی پێنجی ئاداری 2014 لە نووسراوێكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، داوای لە حكوومەتی هەرێم كرد چاوەڕێی بەغدا نەكات و ڕێكارە كارگێڕییەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەست پێ بكات.
چەند ڕۆژێك دواتر و لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێكی هەڵەبجە، سەرۆكی حكوومەتی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە 13ی ئاداری 2014 بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی قبووڵ كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا واژووكردنی بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.
یەكێك لەوانەی كە بەردەوام بەدوای ئەو پرسە گرنگەوە بووە و زۆرترین خزمەتیش لە سەردەمی ئەودا كراوە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانە كە لە ماوەی رابردوودا جیا لەوەی سەردانی پارێزگاكەی كرد چەندان پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دامەزراندنی پێشكەش بە هەڵەبجە كرد.
وەڵام بدەوه