Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە. گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه