Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات

وەزیری دارایی عێراق، حەوت رێنوێنیی ئاراستەی فەرمانگەكان كرد بەمەبەستی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، داواش دەكات تەواوی وردەكاری بخرێتە روو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئایار، بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتەكانی كردووە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنوێنییەكان، پێویستە فەرمانگەكانی وەزارەت، بەدواداچوون بۆ نووسراوەكانی فەرمانگەكان تایبەت بە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و هەژماركردنی دەرماڵەی بڕوانامە بەشێوەی خولی بكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە ناوی ئەو فەرمانگانە رادەست بكرێن كە ئەركەكانیان لەوبارەیەوە ئەنجام نادەن و ناوەكان نانێرن.

روون كراوەتەوە، پێویستە گرووپی وەتس ئەپ دروست بكرێت بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییە بەپەلەكانی فەرمانبەران، لەگەڵ ماوەی ئەو خزمەتە هەژمار بكرێت كە بەهۆكاری سیاسی، فەرمانبەر لە كارەكەی دوور خراوەتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمساڵ بەرزكردنەوەی پلە و سەرمووچە وەستاوە، بەڵام بەپێی ئەو نووسراوە، دووبارە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەست پێ‌ دەكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه