Kurdistan Press - هەواڵی خۆش گەیشت بۆ خانەنشینان هەواڵی خۆش گەیشت بۆ خانەنشینان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش گەیشت بۆ خانەنشینان

بەهۆی دواكەوتنی مووچە و مامەڵەی خانەشینان، بۆ ڕێكخستنەوە و زیاتر خزمەتكردنی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند درا تا بە زووترین كات ئەم بابەتە چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئایار، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزارەتەكانی (كاروباری پێشمەرگە، ناوخۆ، دارایی و ئابووری)ی ڕاسپاردووە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو لیژنەیە بۆ ئەوەیە بە زووترین كات لیژنەیەكی تایبەتمەندی هاوبەش پێكبهێنن بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمی گونجاو، بۆ ئاسانكاریی لە زووبەجێگەیاندنی ڕێكارەكانی خانەنشینی و خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك مامەڵەكانی خانەنشینی و خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان دوا نەكەوێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتەكانی (كاروباری پێشمەرگە، ناوخۆ و دارایی و ئابووری) دەكات، پێویستە سەرلەنوێ لە چوارچێوەی یاسایەكی خانەنشینیی یەكگرتوو و تایبەت بە هەرێمی كوردستان ڕێك بخرێتەوە، كە ڕەچاوی تایبەتمەندێتیی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەتایبەتی بابەتی دەستنیشانكردنی تەمەنی خانەنشینی، هێنانەكایەی دەستەیەكی نیشتمانی بۆ كاروباری خانەنشینان لە چوارچێوەی ئەم یاسایە دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه