Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی فەرمی و داتای ڕاست و دروست، وەڵامی دارایی عێراق دەداتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە  ڕایگەیاند: "ئەو نووسراوەی دوێنێی دارایی فیدراڵ كە بە واژۆی تەیف سامی دەركرابوو، هەمووی چەواشەکارییە، بۆیه ئێمە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی تیمێکمان تاوەکوو درەنگانی شەو خەریکی ئامادەکردنی وەڵام و نووسراو بووین."
سەبارەت بە وەڵامەکە گوتی: "بە نووسراوی فەرمی و بە داتای ڕاست و دروست وەڵامی تەیف سامی دەدرێتەوه و ڕای گشتیش لە ناوەڕۆکەکەی ئاگادار دەکرێتەوە."
جەختی کردەوە: "ئەوەی دەکرێ تەنیا وەڵامدانەوەیەک نییە، بەڵکوو پڕ لە زانیاری و بەڵگەیە، کارەکەش بە هەماهەنگیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت."
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو نووسراوەی لە بەغداوە کراوە، دژی هەموو ڕێکكەوتن و بڕیارەکانە."
جێی باسە، دوێنێ د. هاوڕێ كەمال، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: "سەرەتای ئەمساڵ ئێمە لەگەڵ دارایی عێراق رێككەوتنمان كردووە لەسەر هەر 12 مووچەكەی ساڵی 2025 و بڕیاری دادگای فیدراڵییش هەیە و نابێ مووچە تێکەڵی هیچ پرسێک بکرێت."
بەرپرسەكەی دارایی جەختی كردەوە: "هەر مانگێك مووچە دوا بخرێت، بە دڵنیاییەوە پەیوەندیی بە بواری تەكنیكییەوە نییە، بەڵكوو پاڵنەری سیاسیی لە پشتەوەیە."
لە لایەن خۆیەوە د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە: "ئەم نووسراو و ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دارایی پێجەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە."
ئاماژەی بەوەش دا: "هەروەها ئەو شێوازەی پشکی هەرێمی پێ ئەژمار کراوە لەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە، جگە لەوەی حکوومەتی فیدراڵ هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی 2025 نەناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە پێچەوانەی مادەی 77/دووەم لە یاسای بودجەی سێ ساڵەیە"
جەختی کردەوە: "بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، هەموو رێکارێکی دەستوری و پەرلەمانیی دەگرینە بەر."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا