Kurdistan Press - ڕێباز حەملان پێویستە یەکگرتوو بین وەڵامى ئەم فشارانە بدەینەوە ڕێباز حەملان پێویستە یەکگرتوو بین وەڵامى ئەم فشارانە بدەینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێباز حەملان پێویستە یەکگرتوو بین وەڵامى ئەم فشارانە بدەینەوە

ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت:  محەمەد شیاع سوودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی تر، هەر کاتێک بیانەوێت، وەزیری دارایی عێراق بۆ مەرامی سیاسیی و بانگەشەی هەڵبژاردن و فشاركردنە سەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، بەكار دەهێنن.

ڕێباز حەملان، لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: لیستی مووچەی مانگی (5) هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری و دارایی نییە، ئەم بڕیارەی وەزیری دارایی فیدراڵ، سەدا سەد سیاسیە و دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانە، هاوکات ڕێزنەگرتنە لە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری ژمارە (224) ی دادگای فیدراڵیی كە حكوومەتی عێراق پابەند دەكات بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دەركردنی لە كێشەو ململانێكان.

ڕێباز حەملان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت: سەرەڕای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، پشكی هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك لەلایەن بەغداوە بەتەواوی خەرج نەكراوەو تەها مووچەیان خەرج كردووە نەك پشكی هەرێم. دەشڵێت: بۆ ساڵی 2025 تەنها بۆ مووچە، بڕی 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینار پشكی هەرێمە و ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا 3 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم خەرج كراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: ئەوەی ئێستا لەبەغداوە دەكرێت، ڕاستەوخۆ دژ بە مووچەخۆران و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كوردستانە، ئەمە بەشێكە لە فشارە بەردەوامەكانی بەغدا بۆ سەر هاووڵاتیان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

دەڵێت: بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەم فشارانە، ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و پێکەوەبوونە، دەبێت لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی خۆمان بێینە دەنگ، ڕەنگی حیزبی و بەرگی ناکۆکی بخەینە لاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه