" ئهوهی وهزارهتی دارایی عێراق دهیكات بیانووگرتن و هێنانهوهی پاساوه و دهبێت مووچەی مووچهخۆرانی كوردستان بنێردرێت"
مونا قههوهچی، جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان، دەڵێت: "جارێکی دیكە بەغدا بە بیانووی نوێ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تووشی کێشە کردەوە، بێگومان هەموو ئەو رێگرییانە دژیەکەن لەگەڵ یاسا و دەقە دەستوورییەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵی. ئاشکرایە بەغدا مووچەی کردووەتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەکاری دەهێنێت، لە ئێستاوە بڕینی شایستە داراییەکان و مووچە و قووتی خەڵکی هەرێمیان کردووەتە شێوازێک بۆ بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن.“
ئهوهشی خسته روو: ”تازەترین بیانووی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت هەرێمی کوردستان پارەی پێویستی لە بودجەدا نەماوە. ئەمە جگە لە سزادانی مووچەخۆری هەرێمی كوردستان هیچی دیكە نییە، چونکە لەو رێژەیەی کە شایستەبەشی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانە، تەنیا مووچەی چوار مانگ نێردراوە كە بەم جۆرەش كەمتر لە ٣٠٪ پشكی ئەمساڵی كوردستان نێردراوە.“
گوتیشی: ”هێشتا حکوومەتی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی نەناردووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسەند نەکراوە، کەواتە ئەو بیانووەی وەزیری دارایی عێراق هیچ پشتیوانییەکی یاسایی و دەستووریی نییە. بۆیە ئەوەی حکوومەتی فیدڕاڵ و وەزیری دارایی عێراق بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەیکەن، جگە لە شەڕی دەروونی و هەوڵ بۆ برسیکردن و لاوازکردنی ئیرادەی تاکی کوردستانی هیچی دیكە نییە، هەرچەندە ناتوانن و ئیرادەی حکوومەتی هەرێم و تاکی کوردستانی زۆر لەوە بەهێزتر و گەورەترە، بەو هەوڵە بچووک و نەزۆکانە لاواز بکرێت.“
مونا قههوهچی بەغدا مووچەی کردووەتە کارتێکی سیاسی بۆ دژایەتیکردنی هاوڵاتی کوردستان بەکاری دێنێت
7مانگ |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
کەشتییەکی گەورەی ئەمریکا نزیک لە ئێران جێگیرکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
تۆم باراک پەیوەندى بە سەرۆک بارزانی دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ هەنگاوی کردەیی دەنێ
1 رۆژ پێش ئێستا
کورد شکستی بە پیلانی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی هێنا!
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی ئیسرائیل لەسەر ڕۆژئاوا گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه