Kurdistan Press - کاتیەتی پەیامی سیاسی کورد گەیاندراوەتە بەغدا کاتیەتی پەیامی سیاسی کورد گەیاندراوەتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتیەتی پەیامی سیاسی کورد گەیاندراوەتە بەغدا

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاگرتنی مووچە بیر لە وەرگرتنی هەڵوێستی جددی و تووند بەرامبەر حکومەتی عێراق دەکاتەوە، تەنیا یەک هەفتەش وەکو مۆڵەت دەداتە بەغدا، ئەگەر مووچە نەنێرێت دەست بە بەکارهێنانی کارتە گوشارەکانی دەکات.

بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتی ویەکێتییەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت و زووڵم لە خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەڵوێستی تووندی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

جگە لە ڕوونکردنەوەی ئەمشەوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، پەیامی سیاسیش گەیێنراوەتە بەغدا و پێیان گوتوون تا جەژن مۆڵەت هەیە، پێمان بڵێن: مووچە دەنێرن یان نا، بۆ ئەوەی ئێمەش بڕیاری کۆتایی بدەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا