Kurdistan Press - مەشعان جبووری كشانەوەی كورد لەبەغدا بوومەلەرزەیەک ئەبێ بۆ عێراق مەشعان جبووری كشانەوەی كورد لەبەغدا بوومەلەرزەیەک ئەبێ بۆ عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەشعان جبووری كشانەوەی كورد لەبەغدا بوومەلەرزەیەک ئەبێ بۆ عێراق

سیاسەتمەدارێكی عێراقی لەوبارەوە دەڵێ، كورد هاوبەشی سەرەكیین لە ڕووخاندنی رژێمی سەدام و كردنەوەی دەرگاكانی نێودەوڵەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراق.

مەشعان جبووری، سیاسەمەتداری عێراقی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، رایگەیاندووە: ”كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی بوومەلەرزەیەک ئەبێ لە سەقامگیریی عێراق دەدات.“

ئەو سیاسەتمەدارەی عەرەب، هەروەها لە ئەگەری كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق نووسیویەتی: ”كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی بەتەنیا دووركەوتنەوەی پێكهاتەیەك نییە، بەڵكوو ئەبێتە هۆی داڕووخانی بەشێك لە شەرعییەتی نیشتمانی، كە زۆر زەحمەتە عێراق بتوانێ بەرگەی لێكەوتەكانی بگرێ،“
مەشعان جبووری دەشنووسێ: ”تەنیا گفتوگۆ چارەسەرە و هیچی دیكە ناتوانێ ببێ بە جێگرەوەی.“
لای خۆشیەوە، سالم جومەیلی، نووسەر و سیاسەتمەدار لە عێراق، هەر سەبارەت بە پرسی لێكەوتەكانی بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان و ئەگەری كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) نووسیویەتی: ”كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی هەر بەتەنیا كشانەوە و دووركەوتنەوەی پێكهاتەیەك نییە، بەڵكوو مانای كەوتنی دەستوورە، مانای رووخانی حكوومەتە، مانای داڕمانی شەرعییەتی هەڵبژاردنە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا