بەرپرسێكی كۆمسیۆن وردەكاریی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات و دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو فەرمانبەران و قوتابییان و دەرچوانی دانەمەزراو دەتوانن بەشێوەی ئۆنڵاین فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە."
خالید عهباس، بهرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنی عێراق، رایگەیاند: "رۆژی 3ی6ی2025، فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و قوتابییان و دانەمەزراوان لە هەرێمی كوردستان، دەتوانن فۆڕم بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پڕبكەنەوە."
ئاشكراشی كرد، پڕۆسەی خۆتۆماركردن ماوەی مانگێك دەخایەنێت، گوتیشی: "بەپێی زانیارییەكانمان بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر لە 40 هەزار كارمەند پێویستە و بۆ پارێزگای دهۆكیش 10 هەزار پێویستە."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەمجارە شتێكی زۆر باش لە سیستەم كراوە، هەركەسێك پێشتر كاری لەگەڵ كۆمسیۆن كردبێت لە ساڵانی 2021 و 2023 و 2024، پێویست ناكات بەڵگەنامەكان بۆ ئۆفیسەكانی ئێمە بێنێت، بەڵام ئەوانەی تازەن دەبێت بەڵگەنامەكان بۆ بنكەكانی دەنگدان ببەن."
ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكوومەت نین، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
بەپێی رێكارەكانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جگە لە پۆلیس و سەرباز، فەرمانبەرانی حکوومەت و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، دەرچوانی زانکۆ دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە.
مەرجە تەمەنیان لەنێوان 19ساڵ تاوەكوو 55 ساڵیدا بێت، دەرچووی ئامادەیی بێت، کارتی دەنگدانیان هەبێت، لە هەمان شار نیشتەجێ بن
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
فشار لە تەیف سامی کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
ڤلادیمێر پوتن زۆر توڕەیە لە ئۆکرانیا
1 رۆژ پێش ئێستا
هادی عامری و چارەسەرییەکانی
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی هەواڵی خۆشی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
گران بوونی نان تەواوی شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه