دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم
ئومێدەوارم یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان ، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە
وەڵام بدەوه