Kurdistan Press - بریاری دامەزراندن دەرچوو بریاری دامەزراندن دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریاری دامەزراندن دەرچوو

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی ساڵی 2023-2024ی بەشی پزیشكیی گشتی دەكاتەوە، بڕیارەكەش دەرچووانی هەمان بەش لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت لەگەڵیان لە خەتین.

ئەمڕۆ دووشەم دووی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەو دەرچووانەی بەشی پزیشكیی گشتی كە ئارەزوومەندی دامەزراندنن، دەتوانن فۆرمی ئەلیكترۆنی پڕ بكەنەوە.

باس لەوەش دەكرێت بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەرچووانی هەمان ساڵی خوێندنی 2023-2024ی بەشی پزیشكیی گشتی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

سەركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، بۆ ئەگەری دامەزراندنی دەرچووانی نوێ‌ لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆداین، هێشتا ئەو بابەتە یەكلا نەبووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، هەر شتێك هەبێت ئەوا راستەوخۆ بڵاوی دەكەینەوە و ئەو هەواڵە بە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دەگەیەنین.

دەرچووانی بەشی پزیشكیی گشتی لە عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2024 ژمارەیان نزیكەی چوار هەزار كەسە، حەوت زانكۆ بەشی پزیشكیی گشتییان لە هەرێمی كوردستان هەیە و ساڵی رابردوو 778 كەسیان لێ دەرچوون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه