Kurdistan Press - ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەكەدا سێ‌ بڕگە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری حوزەیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆ دەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانە.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە تەوەری یەكەمدا لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆ دەكرێت، سەرۆكی ديوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بابەتە دەخرێتە گفتوگۆ.

لە تەوەری دووەمیشدا، نووسراوێكی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان تایبەت لە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی بۆ كوڕ و كچی شەهید، تاوتوێ دەكرێت.

تەوەری سێیەم و كۆتایی دانیشتنە ئاساییەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، تایبەتە بە خستنەڕووی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە گرێبەستی كارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و كرێی رۆژانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه