ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/6/2025، بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، بە گوێرەى نەخشەى پێشبینییەکان، کەشى ناوچەکەمان لە ماوەى ڕۆژانى جەژنى قوربان بەم شێوەیە دەبێت:
یەکەم ڕۆژى جەژن (هەینی 6/6/2025)
ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، كەمێك خێرایی با زیاد دەبێت، پلەی گەرماش 1 تا 3 پلە زیاد دەبێت، بەرزترین پلەى گەرماى سەنتەرى شارەکانیش بەم شێوەیە دەبێت:
- هەولێر 36
- سلێمانى 35
- دهۆک 35
- هەڵەبجە 35
- کەرکووک 39
دووەم ڕۆژى جەژنى قوربان (شەممە 7/6/2025)
ئاسمان ساماڵ و پەڵەوەور بە گشتى خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئاسمانی ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچەهەور دەبێت، لە بەیانیی ڕۆژی شەممە تا كاتەكانی نیوەڕۆ، ئەگەری نمەباران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە، بەرزترین پلەى گەرماى سەنتەرى شارەکانیش بەم شێوەیە دەبێت:
- هەولێر 37
- سلێمانى 36
- دهۆک 36
- هەڵەبجە 35
- کەرکووک 40
سێیەم ڕۆژى جەژنى قوربان (یەكشەممە 8/6/2025)
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، بەرزترین پلەى گەرماى سەنتەرى شارەکانیش بەم شێوەیە دەبێت:
- هەولێر 38
- سلێمانى 37
- دهۆک 37
- هەڵەبجە 36
- کەرکووک 42
وەڵام بدەوه