ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه، له ته‌واوى مزگه‌وته‌كانى كوردستان جیا له نوێژى جه‌ژن، له وتارى مزگه‌وته‌كاندا سه‌ركۆنه‌ى حكوومه‌تى عێراق كرا كه به بڕیارێكى سیاسیی و سزادانى به كۆمه‌ڵ مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى له‌م جه‌ژنه‌دا راگرتووه.
كوردستان كه به‌رده‌وام روو له گه‌شه و كرانه‌وه‌یه، عێراق ده‌یه‌وێ به هه‌موو جۆرێك گوشارى راگرتنى ئه‌و ئاوه‌دانییه بكات.
د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد باسى ئه‌و سته‌مه‌ى عێراقى كرد و گوتى، به‌رپرسانى عێراق به چ رووێكه‌وه ده‌چنه كێوى عه‌ره‌فه له‌كاتێكدا مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانیان بڕیوه و به بیانووى حه‌ج لێره نین.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ده‌بوو ئه‌وانه داواى گه‌رده‌ن ئازاى له خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن ئینجا به‌ره‌و حه‌ج برۆن، "ئیتر به چ رووێك ده‌چن له كێوى عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن".
هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین تاوان له زه‌وى مافى خه‌ڵكه و ئه‌گه‌ر خوا له حه‌قى خۆى خۆش بێت، به‌ڵام له حه‌قى خه‌ڵكى خۆش نابێت.
وەڵام بدەوه