Kurdistan Press - نامەیەکی توند بۆ قەیس خەزعەلی دەنێردرێت نامەیەکی توند بۆ قەیس خەزعەلی دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەیەکی توند بۆ قەیس خەزعەلی دەنێردرێت

پەرلەمانتارێكی كوردستان نامەیەكی توند بۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق دەنێرێت و پێی دەڵێت، "تۆ و هاوشێوەكانت كە دوژمنایەتیی گەلی كوردستان دەكەن و دەتانەوێ سۆزی ڕای گشتیی عەرەبی بە چەواشەكاری بە دەست بێنن، بۆتان نیە قسە بكەن، چونكە نوێنەری خەڵك نین، ئێوە دۆڕاوی هەڵبژاردن بوون و بەهۆی بارودۆخێكی تایبەت و پاشەكشەی براوەكانی هەڵبژاردن وەك (بدل الضائع) هاتنە سەر حوكم." 

ئەمڕۆ شەممە 7ی 6ی 2025، بەهجەت عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بابەتێكی لەژێر ناوی (نامەیەك بۆ خەزعەلی) بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: "من نوێنەرێكی هەڵبژێردراوی كوردستانم، زۆر بە ڕوونی پێت دەڵێم تۆ لەبەر ئەو هۆکارانە لەو پێگەیە نیت و مافی ئەوەت نییە قسە لەسەر خەڵكی كوردستان و تەنانەت قسە لەسەر چارەنووسی عێراقیشدا بكەی."

باسی لەوەش كردووە، "لە نوێژی قوربانیشدا نەتتوانی ژەهری ڕق و دوژمنایەتیی خۆت لەبەرانبەر كوردستان بشاریەوە و دیسان قسەی ناڕەوات كردبوو، لە قسەكانتدا گوتبووت، كوردەكان باوەڕیان بە یەكگرتوویی عێراق نییە. دوای 2003 ئێوە لەسەر شانی كورد هاتنە سەر حوكم، كورد هەموو هەوڵێكی خۆیدا بۆ ئەوەی پێكەوەژیان هەبێت و عێراقێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی دابمەزرێت و مافی هاووڵاتیبوونی تێدا بچەسپێت، بەڵام ئەوە ئێوەن بوون بڕواتان بە فیدرالیەت و دەستوور و دیموكراتیەت نەبوو و نییە و هەموو هەوڵێكتان لەپێناو ئەوەیە دیكتاتۆریەت و شۆڤینیەتی تایفی لە عێراقدا بەرپا بكەن."

ئەو پەرلەمانتارە بە خەزعەلی دەڵێت: "ئەوەی بڕوای بە عێراق نییە و لە خەمی عێراق نییە لە ڕاستیدا تۆ و هاوشێوەكانی تۆن، ئێوەن هیچ مانایەكتان بۆ سەروەریی عێراق نەهێشتۆتەوە و چارەنووسی عێراقتان بەستۆتەوە بە ئەجێندای تایفی و ئیقلیمی و دەرەكی و هیچ نرخێكتان بۆ عێراقیبوون نەهێشتۆتەوە."

پێشی دەڵێت: "تۆ و هاوشێوەكانت مافی قسەكردنتان لەسەر چارەنووسی عێراق نییە، چونكە بڕواتان بە هاووڵاتیبوون و دەنگی گەنجانی خێرلەخۆنەدیوی عێراقی نییە. گەلی عێراق لەبیری نەچووە قەناسبەدەست و چەكدارانی ئێوە بوون سەدان گەنجی بێتاوانی عێراقییان كە لەدەست زوڵمی ئێوە ڕاپەڕی بوون خەڵتانی خوێن كرد و شەهیدتان كرد." 

هەروەها لە نامەكەیدا، بە ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت: "لەو پێگەیە نین كە قسە لەسەر چارەنووس و شێوەی دەوڵەت بكەن، چونكە تاڵانچی و قاچاقچین. هەموو خەڵك باش دەزانن كە چیتان كردووە و چ بەڵایەكتان بەسەر باشوور و ناوەڕاستیی عێراقدا هێناوە." 

ئەو پەرلەمانتارە هەندێك پڕسیار ڕووبەڕووی قەیس خەزعەلی دەكاتەوە و نووسیویەتی: "بۆ ئەوەی ڕاستییەكان باشتر بۆ خەڵكی عێراق ڕوون ببێتەوە، پێشنیاز دەكەین لایەنێكی سەربەخۆ و بە وێژدان بێت و بەراوردێك بكات لەنێوان كارەكانی ئێوە و دەستكەوتەكانی كوردستان بۆ ئەوەی ئیسپات ببێ كە كێ لەسەر هەقە، بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە كە كێ نەوت و سامانی عێراقی تاڵان و هەڕاج كردووە و كێ ژیانی لە هاووڵاتییان تاڵ كردووە و كێ بڕوای بە عێراق نییە."

لە درێژەی نووسینەكەیدا، بەهجەت عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بە ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق گوتوە، "تۆ و هاوشێوەكانت كە دوژمنایەتیی گەلی كوردستان دەكەن و دەتانەوێ سۆزی ڕای گشتیی عەرەبی بە چەواشەكاری بە دەست بێنن، بۆتان نییە قسە بكەن، چونكە نوێنەری خەڵك نین، ئێوە دۆڕاوی هەڵبژاردن بوون و بەهۆی بارودۆخێكی تایبەت و پاشەكشەی براوەكانی هەڵبژاردن وەك (بدل الضائع) هاتنە سەر حوكم. پاشان بە شێوەیەكی ناڕەوا خۆتان بەسەر سەروەت و سامان و چارەنووسی خەڵكی عێراقدا سەپاند و وا خەیاڵت كردووە دەتوانی بەمشێوەیە حوكمی كوردستانیش بكەی؟ باش بزانە لەتۆ زۆر بەهێزتر و دیكتاتۆرتر خۆیان لە دژی كوردستان تاقی كردەوە، بەڵام هەموو جیهان دەزانێ چییان بەسەر هات و چارەنووسیان چیی بوو."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه