بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک هاوردەکردنی مانگا و بزن و مەڕی قەدەغەکرد و، بۆ ئەم مەبەستەش نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی هەمو دەروازەکانی پارێزگاکە کردوو.
تەندروستیی گشتیی دهۆک لەسەر بنەمای ئەو مەترسییانە، نووسراوەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدارەکان لە بازگەی دەروازەی شارەکان و خاڵە سنوورییەکان ناردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ڕێگەگرتن لە هاوردەکردنی هەموو جۆرە ئاژەڵێکی گەورە و بچووک بۆ ناو پارێزگاکە، لەپێناو پاراستنی گیان و تەندروستیی هاووڵاتیان.
ئەو بڕیارەی تەندروستیی گشتیی دهۆک لەکاتێکدایە، چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراون و بەپێی ڕاگەیەندراوی تەندروستی دهۆک، نەخۆشییەکە بوەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان بەگشتی.
ڕۆژی ١٠ ی ئایار، ئافرەتێکی مەڕداری دانیشتووی شاردێی شیلادزێی دەڤەری ئامێدی، کە تەمەنی ٤٥ ساڵ بوو بەهۆی توشبوون بەتای خوێنبەربوون گیانی سپارد. ڕۆژی ٢٢ـی ئایاری ڕابردووش، ئافرەتێکی دیکەی مەڕدار لە شارۆچکەی ئامێدی کە تەمەنی ٤٣ ساڵ بوو، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو، هەروەها تەندروستیی گشتیی دهۆک ڕۆژی ٣ـی حوزەیرانیش، تووشبووێکی دیکەی نەخۆشی تای خوێنەربوونی لە شارەدێی بێگوڤای سەر بە شارۆچکەی باتیفا ڕاگەیاند.
وەڵام بدەوه