Kurdistan Press - سەرجەم وەزارەتەکان ئاگاداردەکرێنەوە سەرجەم وەزارەتەکان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرجەم وەزارەتەکان ئاگاداردەکرێنەوە

بۆ پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینی فەرمانبەری کەسوکاری شەهید و زیندانییانی سیاسی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران فۆڕمێک ڕەوانەی وەزارەتەکان کرا.

دوای نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی داوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، فۆڕمێک بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان بنێردرێ.

بەپێی نووسراوەکە کە رۆژی 28ی5ی2025، دەرچووە جەخت کراوەتەوە، بۆ باشتر جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهید و زیندانیی سیاسیین، دەبێ وەزارەتەکان لە ڕێگەی فۆڕمێک زانیارییەکان بنێرن.

ئاماژە بەوە دراوە: "هەر فەرمانبەرێک مەرجی سوودمەندبوونی هەیە، لە لایەن وەزارەتەکان، دەبێت زانیارییەکانی (ناوی فەرمانبەر، ناوی شەهید، ژمارەی دۆسییەی شەهید، پەیوەندیی فەرمانبەر بە شەهید) بە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان بکرێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان ڕەزامەندیی سوودمەندبوونی فەرمانبەرەکە دەدات."

جەختیش کراوەتەوە، بۆ وردبینی لەو ناوانەی لەدوای31ی12ی2024، سوودمەندبوون لە فەرمانەکە، وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی هەموو ناوەکان بنێرن.

بۆ فەرمانبەرانی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهید و زیندانی سیاسی، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.

بەرپرسێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕاگەیاند: "بۆ فەرمانبەرانی کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهید، کچ ، کوڕ، خوشک، برا، دایک، باوک و هاوسەریان، بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی دوو لە یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2019ـی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014، بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانە پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "کێشە لەو پرسە هەیە، بۆیە لەر ێگەی ئێمە ڕێک دەخرێتەوە."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه