بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی - بەشی مۆڵەت ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە تازە دەبنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێوییستە ئەم پێداویسیانەیان پێ بێت..
یەکەم:
1- نامیلیکەی مۆڵەتی شۆفێری
2- باجی فێرخوازیی نووسینگە
3- کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)
4- کارتی زانیاری (رەسەن)
5- پاسپۆرت ئەگەر هەبوو (ڕەسەن)
دووەم:
ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجام دەدەن پێویستە ئەم پێداویستیانەی پێ بێت
1- مۆڵەتی شۆفێری (ڕەسەن)
2- پشکنینی پزیشکی
3- کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)
4- کارتی زانیاری (ڕەسەن)
5- پاسپۆرت ئەگەر هەبوو (ڕەسەن)
وەك تێبینی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "ئەگەر مۆڵەتەکەی ون کردبوو دەبێت مامەڵەی ونبوون ئەنجامبدات لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ونبووەکان، ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێ کرابێتەوە بەم سیستەمە نوێیە پشکنینی چاوی ناوێت، بەڵام ئەگەر مۆڵەتەکەی سیستەمی کۆن بێت بەسەریش نەچووبێ، پێویستە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن.
هەروەها، باسی لەوەش كردووە، كە "ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی تەکسین، سەرجەم پێداویستییەکانی بڕگەی دووەمیان پێ بێت کارمەندی وردبینی ئاگادار بکەنەوە پێش ئەنجامدانی هەر کارێک بۆ بوونی مامەڵەی تەکسیان، تا نووسراویان بۆ بکەین بۆ بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان بە مەبەستی ئامادەکردنی ئەستۆپاکی پاشان ڕێکارەکانی مۆڵەتی نوێکردنەوەی مۆڵەتیان بۆ ئەنجام دەدەین."
وەڵام بدەوه