Kurdistan Press - بە ملیۆنان دینار بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە بە ملیۆنان دینار بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ملیۆنان دینار بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 1.4 ملیار دینار بۆ ئەو خێزانانە دەگێڕێتەوە، کە بەشێکن لە 'پڕۆژەی رووناکی' بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری و بڕیارەکەش زیاتر لە 60 هەزار خێزان بەهۆیەوە سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیران 2025 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێنێتەوە ئەو خێزانانەی کە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری. لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان کە کارەبای 24 کاژێرییان هەیە، سوودمەند دەبن لەو بڕە پارەیەی حکومەت دەیگەڕێنێتەوە بە شێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوولەی مانگی پێنج."

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی کارەبا، "ئەمەش وادەکات زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەم بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بۆ پسوولەی کارەبای مانگی پێنج. بەم شێوەیەش بە تێکڕا، هەریەکێک لەم ماڵانە تاوەکو 20 هەزار دینار بە ‌شێوەی کرێدت لەسەر پسوولەکانیان وەردەگرنەوە، هەندێک گەڕەک هەن کە ماڵەکانیان بە تێکڕا تاوەکو نزیکەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە."

ئەم هەنگاوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر پارەیەکی زیاتریان دابوو بۆ پسوولەی کارەبا بەراورد بەو نرخە نوێیانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە چەند هەفتەی رابروودا پەسندی کرد."

"هەروەها ئەو هاووڵاتییانەش دەگرێتەوە کە سوودمەند نەبوون لە پاڵپشتیی حکومی بە رێژەی 15% لە مانگی سێیەمدا، کە ئەویش لە چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسند کرا؛ ئەمەش وەکو پاڵپشتییەکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەسەر پاڵپشتیی مانگی یەکەم بە رێژەی 50% و مانگی دووەم بە رێژەی 25%،" وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ، نرخە نوێیەکانی کارەبای پەسند کرد؛ وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "لە ئەنجامدا ئێستا 80%ی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو بۆ کارەبای موەلیدەی ئەهلی و نیشتمانی. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان تاکو بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم پاڵپشتییانە و کۆمەڵێک دەستپێشخەریی دیکە دابینکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری هاووڵاتییان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه