ئەو تۆمەتبارەی لە قوشتەپە کەسێکی کوشت، دەستگیر کرا
دوای ئەوەی کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 11ی 6ی 2025 لە قەزای قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ٲ. ن. ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، کوژراوە.
تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
وەڵام بدەوه