Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی : برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست دا سەرۆك بارزانی : برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی : برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست دا

سەرۆك بارزانی لە كاتی هێنانەوەی تەرمی كەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كاك كەریم، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەكی كوردپەروەرەوە پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی حوزەیران، سەرۆك مەسعوود بارزانی، لەكاتی هێناوەی تەرمی كەریم شنگالی رای گەیاند، لەم رۆژەدا زۆر ئەستەمە ئینسان بتوانێت قسە بكات، چونكە هەڤاڵێكی زۆر نزیك، برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست داوە.

زیاتر گوتی، كاك كەریم، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەكی كوردپەروەرەوە پێگەیشتووە. كە قوتابیی بوو لە كۆلێژی یاسا لە بەغدا، لەو وەختەوە كاك كەریم ئەندامێكی كارا بوو لە پارتی دیموكراتی كوردستان.

باسی لەوەش كرد،  دوای رێككەوتنی 11ی ئازاریش، زۆر گەنج بوو، بەڵام كە دەرچوو لە زانكۆ، سەرپەرشتیی ئەو پرۆسەیەی كرد هی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول. بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو، من شاهێدی تێكۆشان و دڵسۆزیی و وەفاداریی ئەو برایەم.

لە كۆتایی قسەكانی رای گەیاند، سەرەخۆشیی لە كەسوكاری دەكەم، بەڵام پێش ئەوان سەرەخۆشی لە خۆم دەكەم، جێگەی بەهەشتە ئینشائەڵا و مردن ڕێگەیەكی هەقە، هەركەسمان بە رۆژی خۆی دەگاتێ، ئینشائەڵا خوا ئەو میللەتە بپارێزێ و كوردستان بەختەوەر بێ و ئاوەدان بێ و ڕۆڵەی دڵسۆزی وەكوو كاك كەریمیش ئینشائەڵا هەمیشە هەر لە خزمەتی ئەم وڵاتەدا بن و زۆر سوپاس.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه