Kurdistan Press - هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بەشێکی هاووڵاتییان کێشەی چوونە نێو ئەپڵیكەیشنی (البطاقة التموينية)یان هەیە و ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن. بەرپرسێکی پسوولەی خۆراكیش بەرچاوڕوونی دەداتە ئەو هاووڵاتییانە و هۆکار و چارەسەر دەخاتە ڕوو.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر  راگەیاند: "ئەو هاووڵاتییانەی کێشەی چوونە نێو ئەپڵیكەیشنی نوێکردنەوەی زانیاریی پسوولەی خۆراکیان هەیە و سیستەم پێیان دەڵێت (پڕۆسەکە شکستی هێنا و پسوولەی خۆراکتان لە سیستەمدا نییە) ئەوە پەیوەندیی بە هۆکارێکەوە هەیە."

لەبارەی هۆکارەکە گوتی: "زۆربەی ئەوانەی ئەو کێشەیان هەیە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا پسوولەکانیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی دیکە گواستووەتەوە، کە ژمارەی پسوولەی خۆراک تۆمار دەکەن سیستەمەکە ڕەتی دەکاتەوە."

سیامەند قادر نانەکەلی ئەوەی خستە ڕوو: "وا باشترە ئەو کەسانە پەیوەندیی بە بریکارەکانیانەوە بکەن و ژمارەی کۆمپیوتەریی نوێی خۆراک و ئارد وەربگرن و داخیلی بەرنامەکە بکەن و بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێ."

باسی لەوەش کرد، ئەگەر هەر کێشەیان بەردەوام بوو ئەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک بکەن، دەشڵێت: "لای خۆمان لە بەشی کۆمپیوتەر ناوەکانیان داخیل دەکەین و ژمارە نوێیەکانیان پێ دەدەین و هیچ کێشەک نامێنێ."

بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک تاوەکوو  5/7/2025، بەردەوام دەبێ.

ئەو بەرپرسەی پسوولەی خۆراک داواش دەکات، هەر کەسێک کێشەی هەبوو لە ئەپڵیکەیشنەکه و نەیتوانی کارەکە بکات، سەردانیان بکەن و هەموو هاوکارییان دەکەن، گوتیشی: "کارەکە زۆر ئاسانە، ئەگەر پێداویستییەکان ئامادە بێت، لە پێنج خولەکدا لە ماڵەوە لە ڕێگەی مۆبایل کارەکە دەکرێت."

سیامەند قادر نانەکەلی ئاشکراشی کرد، لە هەولێر دوو ملیۆن هاوبەشی پسوولەی خۆراک هەیه و دەبێت هەمووی زانیارییەکان تۆمار بکەن، دەشڵێت: "داوا دەکەین خەڵک بەشداریی کارای هەبێ، با پسوولەکانیان بلۆک نەکرێ و بەشە خۆراکیان نەبڕدرێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه