Kurdistan Press - ئاگادارییەکی گرنگ بڵاوکرایەوە ئاگادارییەکی گرنگ بڵاوکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەکی گرنگ بڵاوکرایەوە

ئاگاداری كۆتایی لەبارەی پسوولەی خۆراك بڵاو كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر رای دەگەیەنێت، دەتانەوێ بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، چەند رۆژێكتان ماوە خێرا پسوولەی خۆراك پڕ بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، دەتانەوێ بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، چەند رۆژێكتان ماوە بەخێرایی پسوولەی خۆراك پڕ بكەنەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، پەلە بكەن لەخۆ تۆماركردنتان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، ڕێكەوتی 5/7/2025 دوایین وادەیە بۆ ئەم پرۆسەیە.

روون كراوەتەوە، داوایەك بۆ ئەو كەسانەی ئەگەر خێزانێك دەناسن كەسانی پیر و پەككەوتە و نەخۆشیان هەیە، نەشارەزان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، تكایە وەك ئەركێكی مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بكەنەوە و سەردانیان بكەن و ناویان لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك داخل بكەن، ئەمەش لەخۆیدا ئەركێكی نیشتمانییە و جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو كەسەی بەم كارە هەڵدەستێ.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه