Kurdistan Press - سیستمی بەرگری بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت سیستمی بەرگری بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیستمی بەرگری بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین دەکەن.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند: ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە لە نێوانیان و لە سەرەتای کاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون و بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن وەک چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمان شێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن.

زێباری وتیشی: “بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی 11 فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت”.

باسی لەوەشکرد: بۆیە ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه