ئەمڕۆ چوارشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی و سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە دیمەشق و بە ئامادەبوونی نێردەی ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی کوردی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق شێوەی دەوڵەتی سووریا لە داهاتوودا، سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری، دۆسییەکانی ئابووریی و سەربازیی تاوتوێ دەکرێن.
مەزڵووم، عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە سەرۆکایەتی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەری و فەوزە یوسف و عەبدحامد مهباش - هاوسەرۆکانی شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شاندەکەدا بەشدارن.
وەڵام بدەوه