Kurdistan Press - کاتی ئازاد کردنی دەمیرتاش ڕاگەیاند کاتی ئازاد کردنی دەمیرتاش ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ئازاد کردنی دەمیرتاش ڕاگەیاند

لە 8ـی تەممووز، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەلایەن تورکیاوە سەرپێچییە، دواتر کۆمیسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی دەم پارتی لە 22ـەمین  دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە داوای ئازادکردنی سەلاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە کرد کە ئێستا لە دۆسییەی کۆبانێدا دەستبەسەرن. 

ئۆزتورک تورکدۆغان، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتیبە میدیاکانی تورکیای گوت: دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسییەی چوارەمدا لەبارەی دەمیرتاش، ڕایگەیاندووە، "کە ئەم دەستبەسەرکردنە ناڕەوایە و پاڵنەرێکی سیاسی هەیە بۆ دەستگیرکردنی".

تورکدۆغان باسی لەوەش کرد، دوای بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دادگای ئەنقەرە، داوای ئازادکردنی سەلاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و دەستگیرکراوەکانی دیکەیان کردووە لە دۆسییەی کۆبانیدا، ئاماژەی بەوەس کرد، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕاستەوخۆ بڕیاری داوە کە دەمیرتاش لەم دۆسیەیەدا بە ناڕەوا دەستبەسەر کراوە. بۆیە بەو پێیەی دۆسیەکە لەبەردەم دادگادایە، دەبێت دادگا بەبێ دواکەوتن فەرمانی ئازادکردن دەربکات و  پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

گوتیشی: "لە ڕوانگەی ڕێکارەکانەوە، هێشتا دۆسیەکە لە دادگای باڵای تاوانەکانی 22ـی ئەنقەرەیە، هێشتا ئاگادارکردنەوەی فەرمی نەدراوە، بەڵام پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو دوای پێداچوونەوە بەدۆسیەکەی، دەمیرتاش ئازاد بکرێت. چونکە دادگا دەتوانێت ئەم کارانە بکات."

لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە لەلایەن حکوومەتی تورکیا دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن. هەرچەندە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا چەندین جار داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی کردووە، بەڵام حکوومەتی تورکیا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکردووە.

لە ساڵی 2014 کاتێک داعش هێرشکردە سەر کۆبانێ و شارەکەی گەمارۆدا، سەڵاحەددین دەمیرتاش و سەرکردەکانی ئەو پارتە بانگەوازیان بۆ خۆپیشان کرد لە تورکیا، پاش ئەوەی خۆپیشاندان ڕێکخرا، گرژیی تێکەوت، بەرپرسانی هەدەپە بە بەوە تۆمەتبار کران کە بەشێکن لە پەکەکە، بۆیە پاش زیاتر لە دوو ساڵ، ئەو دۆسیە لە دادگای ئەنقەرە لەسەر دەمیرتاش و سەرکردەکانی هەدەپە جوڵێندرا و دەستگیرکران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه