Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری هات لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری هات

ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكەی عێراق راپۆرتەکەی تەواو دەکات و رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكات، لەسەر پرسی داهاتی نەوتيى و نانەوتيی و تەوتین رێككەوتن كراوە و تەنها لەسەر بڕی بەكارهێنانی ناوخۆی نەوت ناكۆكی ماوە.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی خۆی لەبارەی رەشنوسەکەی نێوان هەرێم و بەغداد تەواو دەکات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی راپۆرتەکە بکرێت.
بەوتەی سەرچاوەكە، پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و رادەستکردنی (50%)ی هەرێم بە بەغداد رێککەوتنی لەسەر كراوە، نیمچە رێككەوتنیش لەسەر تەوتینكردن كراوە، هەروەها رێککەوتنیش کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
تاکە خاڵی ناکۆکی ماوەتەوە بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پەیوەندی بەو بڕەوە هەیە کە هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، حکومەتی فیدراڵی پێی وایە (46)هەزار بەرمیلە، لەکاتێکدا کوردستان داوای (65) هەزار بەرمیل دەکات، ئەگەری گەیشتن بە سازانیش هەیە پێش دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه