لەم چەند رۆژەی دوایی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستێكی باڵا كۆ بوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد، بەپێی سەرچاوەیەك ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای كوردی بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی سەردانی بەغدای كردووە و بڕیارە لەوێ چاوی بە بەرپرسان بكەوێت بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە مووچە.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار لەوبارەوە گوتی، ژمارەیەك بەرپرسی هەرێمی كوردستان ئەندامی شاندەكەن، ئەوان چاویان بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵا لە بەغدا دەكەوێت، لەوانە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكەن، لەوانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیاوە.
لای خۆیەوە شوان كەلاری پەرلەمانتاری عێراق راگەیاند، ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك سەركردەی تری عێراقی كۆ دەبنەوە.
روونی كردەوە، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سیاسییە و پەرلەمانتارانی شیعە خۆیان دووپاتیان لەوە كردووتەوە، هەروەها نەناردنی مووچە پێوەندیی بەو درۆنانەوە هەیە كە دەینێرنە سەرمان، ئاماژەی كرد، كێشە لە پشكی نەوتی هەرێم نییە و حكوومەتی عێراق پارە بە فەلەستین و ئێران و لبنان دەدات.
شاندی باڵای کوردستان گەیشتە بەغدا
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە عێراق قەوما
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
شاندی باڵای کوردستان گەیشتە بەغدا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەسەدە کەوتە شەڕەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
1 رۆژ پێش ئێستا
بکوژی هاووڵاتیەکەی وەرتێ ڕادەست کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه