Kurdistan Press - بانگەوازێک بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بانگەوازێک بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانگەوازێک بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی" کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ، پێشخابوور و عین سفنی، بەهۆیانەوە "زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە، "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025 لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرانە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ، پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان، سەر بە پارێزگای دهۆک."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەرچەندە هێرشەکان زیانی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە، "بەڵام زیانێکی زۆریان لە ژێرخانی کێڵگەکان داوە."
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە داوە، "بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لەسەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنیی کەرتی وزە."
 
سامانە سرووشتییەکان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، "بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی، ئەمنیەتی وزە و رێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆسەر کەرتی وزەی کوردستان."
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، "هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجی لە دابینکردنی سەقامگیریی وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدەین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه