کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشانە هەرەشەن بۆ سەر سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە. پێشی وایە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکییەکەی لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیایە، بە ئاماژەکردن بە سێ رۆژ هێرشی بەردەوام بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم هێرشانەی ئیدانە کردووە و سەبارەت بە مەترسیی تێکدانی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە هۆشداریی داوە.
ڤالێریۆ کروگەر، گوتەبێژی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند: "بەئامانجگرتنی سیستماتیکی ژێرخانی مەدەنی و ئابووری، پیشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتییە و ژیانی دانیشتووانی سڤیل و سەرچاوەکانی بژێویان دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش وسەقامگیریی ناوچەکە.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ داوای لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق کردووە بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانە گرنگەکان لە ئەستۆ بگرێت و بۆ ڕێگری لە هێرشی لەم شێوەیە ڕێکاری کرداری بگرێتە بەر. لەبەر ئەوەی کردەوەی توندوتیژیی لەم جۆرە، هەموو ئەو هەوڵانە لەبار دەبات کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانە
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ هێرش بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە دەکات
ئەمرۆ |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەو هەموو درۆنە تەنها دوو قسە هەڵدەگرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەپیکور هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
لە حکومەتی ئیسرائیلەوە دەبێت ئەحمەد شەرع بکوژرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه