Kurdistan Press - هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەو گروپانە ئەنجام دەدرێن هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەو گروپانە ئەنجام دەدرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەو گروپانە ئەنجام دەدرێن

سەبارەت بە شەپۆلی هێرشی فڕۆکەی بێکڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە، ڕۆژنامەی (میدڵ ئیست ئای)ی بەریتانی، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، ئەو هێرشانە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندیی هەرێمی و بەغدا هەیە، بەتایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسییەکانی هەناردەی نەوت و مووچە و... هتد."

ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری (مایکڵ نایتس) ئەندامی باڵای (ئینستیتیوتی واشنتۆن)ەوە دەڵێت: "هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان و کەرکووک، بۆ بەئامانجگرتنی وزەی کوردستانە لەلایەن میلیشیا پشتگیریکراوەکانی ئێرانەوە لەناو عێراقدا."

دەشڵێت: "ئەمە پیلانێکی دژە لەلایەن میلیشیاکانی عێراقەوەیە، کە ویستیان فشار بکەنە سەر هەرێمی کوردستان و ئەمریکا سەبارەت بە پێدانی مووچە و گرێبەستەکانی وزە."

لەو ڕاپۆرتەدا ڕۆژنامەی (میدڵ ئیست ئای)ی بەریتانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم هێرشانە نوێ نین، بەڵکوو میلیشیا چەکدارە پشتگیریکراوەکانی ئێران، لەنێوان ئەیلوولی ٢٠١٨ و تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ٣٢ هێرشی هاوشێوەیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

هەروەها ڕۆژنامەکە لە زاری چاودێرانەوە ئاماژەی بەوەش کردووە: "مەبەست لەم هێرشانە، تێکدانی ژێرخانی نەوتی هەرێمی كوردستان و دواخستنی گەیشتن بە ڕێکكەوتنێکی وزەیە لەگەڵ بەغدا."

هاوکات بەرپرسێکی کورد لە حکوومەتی عێراق کە ئاماژە بە ناوەکەی نەکراوە، بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی ڕاگەیاندووە: "حەشدی شەعبی و میلیشیاكانی دیکە کە پەیوەندییان بە حکوومەتی عێراقەوە هەیە و لە بەغدا مووچە وەردەگرن، ئەوانە لە پشتكردنە ئامانجی کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی ئابووریی کوردستانەوەن."

محەممەد ئەجا، شرۆڤەکاری سیاسی لە ئەنقەرە نیشتەجێیە، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: "بەغدا هەمیشە هێزی ڕەقی بۆ لاوازکردنی هەولێر و سنووردارکردنی سەربەخۆییەكەی بەکار هێناوە."

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەشڵێت: ”هێرشە بەردەوامەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، تەنانەت لە کاتی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمە بە ڕوونی پیشان دەدات."

ڕوونیشی کردووەتەوە کە "زیاتر لە ٦٠% لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا وەستاوە و وا دیارە مەبەستەکە ناچارکردنی هەولێرە بۆ ئەوەی بە هەموو داواکانی بەغدا ڕازی بێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه