زیاتر لە چوار ملیۆن هاونیشتمانی لە سنووری چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی فۆرمی خۆراک تۆمار کردووە، زیاتر لە ملیۆنێک کەس ماون خۆیان تۆمار بکەن.
لە 2ی حوزەیرانی 2025ـەوە پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستیپێکرد و بڕیارە 01ی ئاب دوایین رۆژ بێت. بەرپرسانی خۆراک دەڵێن، "10 رۆژ کات ماوە و هەرکەس ناوی تۆمار نەکات، بەشەخۆراکی دەبڕدرێت."
سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، "تاوەکو ئەمڕۆ لە ملیۆنێک و 984 کەس، ملیۆنێک و 550 هەزاریان فۆرمی ئەلیکترۆنییان پڕکردووەتەوە."
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراک لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بەردەوامە، بەڵام بەراورد بە رابردوو زۆر کەمیکردووە.
سیامەند نانەکەلی دەڵێت، "ئەو ژمارە کەسەی تاوەکو ئەمڕۆ فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، بەشێکیان لە ژیاندا نەماون، بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتن."
هەروەها ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی وتی، "بەگوێرەی نوێترین داتای بەردەستمان، لە ملیۆنێک و 967 هەزار و 51 هاونیشتمانی ملیۆنێک و 471 هەزار و 354 یان فۆرمی ئەلیکترۆنییان پڕکردووەتەوە کە دەبێتە 75%ـی کۆی هاونیشتمانییان."
بە وتەی ئاراس محەممەد، پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە سنوورەکەیان بەردەوامە؛ وتیشی، "تاوەکو ئێستا هیچ پەیامێک نییە بۆ درێژکردنەوەی کاتەکە."
هۆشداری گرنگ بۆ ئەو هاوڵاتیانە هات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
د. شاخەوان عبداللە باشترین بژاردە کشانەوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
شەڕەکە گەرمە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیدارەی ترەمپ هاتە سەر خەت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشیداری دایە عێراق
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران داوای هاوکاری دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه