بۆ رێكخستنەوەی پلە بەرزكردنەوە، كۆبونەوەیەكی فراوانی لیوایەكان و فیرقەكانی پێشمەرگە ئەنجام درا و جەخت لەسەر رێكخستنەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوە كرایەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی، لەگەڵ ئەفسەرانی ئیدارە و جێگرانی ئیداری فیرقەکانی(٥،٤،٣،٢،١)ولیواکانی(٢٦،١٩،١٧،١٥،١٢،١١،٧،٦،٥،٣،٢)پیادە و فەوجی بەرگری وەزارەت و بنکەکانی مەشقی کەرکوک و سلێمانی و دهۆک و ئینزیباتی عەسکەری، کۆبوەوە، بە مەبەستی رێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و ئامادەکردنی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران.
بەپێی راگەیاندراوەكە: "لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر رێکخستنەوەی کاروبارە کارگێرییەکانی وەزارەت و ئامادەکردن و کارکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، بۆ ئەمەش بە سەرنج و تێبینی گرنگ و ئاماژەدان بە هەنگاوی کاری داهاتوو و هەماهەنگی زیاتر لە خوێندنەوە بۆ بەدامەزراوەیی کردنی کاروبارە کارگێرییەکانی بەڕێوەبردن و پلە بەرزکردنەوە لە ئایندەدا و کارکردن بۆ سەر راستکردنی کاروبارەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا."
ئاماژە بەوەش دراوە، لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانەوە گفتوگۆی پێویستی لەبارەی ئەو پرسە کرا، بریاردرا هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان.
بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە گوێرەی پلەكانیان لە نێوان 3ساڵ بۆ 4 ساڵ، تا دەگاتە 6 ساڵ جارێك، بەگوێرەی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ی ساڵی 2007، مولازم و مولازمی یەك سێ ساڵ جارێك، نەقیب تا عەمید چوار ساڵ جارێك، لیوا تا فەریق شەش ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە.
بەپێی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكرنەوە و سەرمووچەی پێشمەرگە بە دوو خشتەی ساڵانە دەبێت، كە پێی دەگوترێت خشتەی نەورۆز و ئەیلوول.
هەواڵێک لە بارەی پلە بەرزکردنەوە ڕاگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گەرمای تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی بەپەلە لە سوودانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دوو سکاڵا دژی شاخەوان عەبدوڵلا تۆمارکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی هەولێر کەوتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵێک لە بارەی پلە بەرزکردنەوە ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه