Kurdistan Press - سبەی لیژنەیەکی باڵای ئەمنی دەگاتە ھەولێر سبەی لیژنەیەکی باڵای ئەمنی دەگاتە ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی لیژنەیەکی باڵای ئەمنی دەگاتە ھەولێر

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە ماوەی ڕابردوودا دوای ھێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی باڵا لە فەرماندە ئەمنییەکان لە بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و بەدواداچوونی بۆ کرد و بڕیارە سبەینێش لیژنەیەکی تایبەتمەندی ئەمنی بگاتە ھەولێر بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن، کە لە وەزارەتی بەرگری و ھەواڵگری و ئەمنی گشتی و ئەمنی نیشتیمانی و بەڵگەنامەی تاوانەکان پێکهاتووە و دەست بە لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن لەبارەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه