Kurdistan Press - كاتی هاتووە سكاڵا لەسەر عێراق تۆمار بکرێت كاتی هاتووە سكاڵا لەسەر عێراق تۆمار بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كاتی هاتووە سكاڵا لەسەر عێراق تۆمار بکرێت

وەزیری پێشووی دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە مێژوودا لە ھیچ وڵاتێك نەبووە بەشێكی ھاووڵاتیی خۆت نانبڕاو بكەیت، ئەوە لە عێراق ڕووی دا، بۆیە كاتی ئەوە ھاتووە ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار بكات.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئاب، شێروان حەیدەری وەزیری پێشووی دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، دادگای فیدراڵی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی یەكلا كردووەتەوە و پێویستە بەغدا مووچە رەوانە بكات، بەڵام دیارە بەغدا پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی نابێت و بەردەوام بیانوو بەھەرێمی كوردستان دەگرێت بۆ ئەوەی مووچەی خەڵكی كوردستان رەوانە نەكات.

زیاتر گوتی، كاتی ئەوە ھاتووە ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار بكات، لە نەتەوە یەكگرتووەكان و دادگای نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنەكانی مافی مرۆڤ لە دنیادا، چونكە ئەوە پرسێكی مرۆییە و ناكرێت قووتی شەش ملیۆن كەس لە ھەرێمی كوردستان ببڕی  كە بەشێكە لە عێراق، بۆیە ئەوكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دێتە سەر خەت و ھەڵوێستی دەبێت .

حەیدەری گوتی، لە دەستووری عێراقیشدا ھاتووە پێویستە مافی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقی بە یەكسانی بدرێت بەبێ ئەوەی جیاوازی بكرێت، ئەوەی عێراقیش دەیكات جیاوازییە و تەنیا مووچەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان رەوانە ناكات، چونكە ئەوە لە دەستووری ھەموو وڵاتان ھاتووە، بۆیە پێویستە ھەرچی بە ھاووڵاتیی عێراقی دەدرێت، بە ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستانیش بدرێت، بۆیە ھەرێمی كوردستان ھەر سكاڵایەك تۆمار بكات لە بەرژەوەندیی خەڵكی ھەرێمی كوردستان یەكلا دەبێتەوە، چونكە نەبووە لە ھیچ وڵاتێك نانبڕین ھەبێت، تەنیا ئەوە لە عێراق ڕووی داوە، بۆیە دەكرێت گفتوگۆ بكەن و درێژەش بكێشێت، بەڵام نەك مووچەی خەڵك ببڕن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه