Kurdistan Press - کەسوکاری شەهیدان ئاگاداردەکرێنەوە کەسوکاری شەهیدان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەسوکاری شەهیدان ئاگاداردەکرێنەوە

کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان لەبارەی تۆماركردنیان بۆ پڕۆسەی حەج ئاگادار دەكرێنەوە، سەردانی فەرمانگەی كاروباری شەهیدان بكەن. جەختیش كراوەتەوە، ئەگەر پشگیری شەهیدانی نەبێت، ناتوانێت بچێتە کێبڕکێی ئەو پشکەی دابینکراوە بۆ کەسوکاری شەهیدان.

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان (خوشک و برا، دایک و باوک ، کوڕ و کچ)ی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت فەریزەی حەج بۆ ئەم ساڵ ئەنجام بدەن، ئەوانەی پێویستیان بە پشگیری شەهیدانە، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بۆ ئەوەی نووسراوی پشگیریان بۆ بکرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەم ساڵ حکوومەتی هەرێمی كوردستان دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن بە ئەلیکترۆنی کردوە و وەزارەتی ئەوقاف بە سیستەمی نوێ ناوەکان دیاری دەکات" .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجەش وەکوو ساڵانی پێشوو پشکی کەسوکاری شەهیدانی بۆ دیاریکراوە، بەڵام ئەم پشکەش بەهەمان شێوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی خودی وەزارەتی ئەوقاف هەڵیان دەبژێرێت و دیاریان دەکات.

ئەوەش هاتووە: "ئەوەی لەسەر وەزارەتی شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانە تەنیا ئاراستەکردنی نووسراوی پشگیریە بۆ ئەو کەسانەی کەسوکاری شەهیدن و دەیانەوێت بۆ ئەم ساڵ فەریزەی حەج ئەنجام بدەن."

باسی ئەوەش كراوەتەوە، هەر کەسوکارێکی شەهید دەیەوێت لە تیروپشکی تایبەت بە کەسوکاری شەهیدان سودمەندبێت، دەبێت سەردانیان بکات تاوەکوو نووسراوی پشتگیری بۆ بکرێت بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: "بە پێچەوانەوە ئەگەر پشگیری شەهیدانی نەبێت ناتوانێت بچێتە کێبڕکێی ئەو پشکەی دابینکراوە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، وەک هاووڵاتیەکی ئاسایی دەچێتە کێبڕکێکەوە."

داواشی لە كەسوكاری شەهیدان كردووە، لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانیان بکەن تاوەکو نووسراوی پشگیریان بۆ بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه