Kurdistan Press - شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەم 14ی ئاب ڕای گەیاند کە کەشوهەوای عێراق دەچێتە قۆناغێکی گواستنەوەوە و پلەکانی گەرما لەگەڵ نزیکبوونەوەی نیوەی دووەمی مانگی ئابدا، وردە وردە پاشەکشە دەکەن. هاوکات هۆشداریش لە هەڵکردنی بایەکی بەهێز و خۆڵبارین لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بەرزبوونەوەی شێ لە باشوور دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەک کە وێنەیەکی دەست "کوردستان پڕێس" کەوتووە، دەستەکە ئاشکرای کردووە کە ئەم گۆڕانکارییانە لە چوارچێوەی شێوازێکی کەشوهەوای وەرزیی ئاساییدایە.

وردەکاریی کەشوهەوای سبەی هەینی:
سەبارەت بە وردەکاریی کەشوهەوای سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت بایەکی وشکی باکووری ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی باشووری نەینەوا و ئەنبار و بەشێک لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات هەڵبکات، کە خێراییەکەی دەگاتە 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێ:داا. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی خۆڵبارینی خۆجێی لەو ناوچانەدا.

لەلایەکی ترەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە، بایەکە ئاڕاستەکەی لە شارەکانی باشووری وڵات، بەتایبەتی بەسڕە و میسان، دەگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ، کە تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێشبینییەکانی ڕۆژانی داهاتوو:
سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتوو، دەستەکە دابەزینێکی وردە وردەی لە پلەکانی گەرمادا لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاندووە کە ئەمە نیشانەی کۆتاییهاتنی پلە گەرما 50 پلەییەکانە، جگە لە هەندێک ناوچەی باشوور نەبێت کە ڕەنگە هەندێک جار تا کۆتایی ئەم مانگە ئەو پلەیە تۆمار بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه