دوای ئەوەی جووتیارانی گوندی تەپەسەوز رێگرییان كرد لەو هێزە سەبازییەكە بۆ گەیشتن بە گوندەكەیان، ئێستە ئەو هێزە كشانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئاب، ئەحمەد حەیدەر ئەندامی ئەنجوومەنی گوندەكانی سنووری لەیلان، راگەیاند،
، هێزەكە پێكهاتبوون لە تیمێكی حكوومی، دادوەر و نوێنەری لایەنە پێوەندیدارەكان، تا واژوو و بەڵێننامە بە چوار جووتیار بكەن و زەوییەكانیشیان بدرێتەوە عەرەبی هاوردە كە ئێستە دادگا لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیاری داوە.
زیاتر گوتی، چاوەڕێی ئەوە دەكرێت فەرمانی گرتن بۆ جووتیارەكان دەربچێت، بەو پێیەی تۆمەتبار كراون كە رێگرییان لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا كردووە.
باسی لەوەش كرد، دوای یەكگرتوویی جووتیاران، سوپای عێراق هیچ چارەیەكی نەبوو، بۆیە دەستی كرد بە كشانەوە.
تەپەسەوز یەكێكە لە گوندەكانی شارەدێی لەیلانی پارێزگای كەركووكی باشووری كوردستان، ناوچەیەكی جێناكۆكە و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی لەیلان بە دووری 28 كیلۆمەتر، پێشتریش بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتووە.
وەڵام بدەوه