Kurdistan Press - پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP کرد پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.9.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە تیتۆن میترا، بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP و کەنەدى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازیەکەى و تسشکى خستەسەر ئەو پێشکەوتنانەى هەولێرى پایتەخت بە خۆیەوە بینیوە و خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەى لەشارەکە پێشکەش دەکرێن، هەروەها پاڵپشتى و هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوامى بەرێز پارێزگارى هەولێرى بۆ ڕێکخراوەکەیان بەرز نرخاند و ستایشی ڕۆڵى بەڕێزیانی کرد لە سەرجەم ئەو کارانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا بە هاوبەشى لەگەڵ نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوەکەیان ئەنجامدراون.

لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، هەوڵ و کارەکانى ڕێکخراوى ناوبراوى بەرز نرخاند و دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوبەشى نووسینگەى هەولێرى UNDP کرد لەگەڵ پارێزگاى هەولێر و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لەکارەکانیان و هەموو پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگییەکى پارێزگا و تیمى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆ سەرخستنى  پڕۆژەکانیان.

دواتر گفتوگۆ لە بارەى گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا کرا و تیشک خرایەسەر سەرجەم ئەو رێکار و کار و پڕۆژانەى کە لەو پێناوەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە ئامانجى بەرگرتن لە مەترسیەکانى ئەنجامدراون، کە سەربارى قەیرانى دارایی و ئەو زوڵم و ستەمەى بەغدا بەرامبەر هەرێمى کوردستان دەیکات، بەڵام حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیران، توانیویەتى ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى ستراتیژى و گرنگ وەک پڕۆژەى فریاگوزارى خێراى گەیاندنى ئاوى هەولێر و پڕۆژەى ئاوى قوشتەپە و دروستکردنى ژمارەیەکى زۆرى بەنداو و پۆند بۆ پاراستنى سامانى ئاوى ژێرزەوى و پڕۆژەى ڕووناکى بۆ پاراستنى ژینگەى شارى هەولێر ئەنجامبدات.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، ئاماژەى بە پڕۆژەى پشتێنەی سەوزایی درا، کە گرنگیی زۆری بۆ شاری ھەولێر و پارساتنى ژینگە شارەکە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا بۆ بەدواداچوون و بەرچاووڕوونیان لە بارەى پڕۆژەکە خستە ڕوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ئاشکراى کرد، پڕۆژەکە لە چەند زۆنێک پێکهاتووە و بەشێک لە زۆنەکانى کارکردن تێیدا دەستى پێکراوە، لەگەڵ نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوى UNDP یش چەند کۆبوونەوەیەکى پێویست ئەنجامدراون بۆ دیراسەکردن و داڕشتنى پلان و کارکردنى هاوبەش بۆ دەستکردن بە کارکردن لە زۆنێکى بەشێکى پڕۆژەکە، بۆ ئەومەبەستەش پارێزگارى هەولێر ئومێدى خواست بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP هاوکار و هەماهەنگ بێت بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەکە.

لە کۆتایدا، بەرپرسى نووسینگەى عێراقى ڕێکخراوى UNDP، سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پێشوازییەکەى و بەرچاوو ڕوونى لەکاروبارەکانى پارێزگاکە و ئەو خزمەتگوزارییانەى لەماوەى ڕابردوودا پێشکەش کراون و هەموو پاڵپشتى و هاریکاریەکى ڕێکخراوەکەشیان بۆ پارێزگاى هەولێر دووپاتکردەوە و جەختی لە کۆمەک و یارمەتییدانى بەردەوامى پرۆژەکانیان بە هاوبەشى لەگەڵ پارێزگا کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه