Kurdistan Press - شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش باران ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ یەكشەممە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، بەو هۆیەشەوە كەشوهەوا لە ڕۆژدا لە ناوچە شاخاوییەکان زۆر فێنکتر دەبێت و لە شەوانیشدا کەشێکی سارد دروست دەبێت.

هەروەها رایدەگەیەنێت: لە هەندێك ناوچەی ئیدارەی سۆران پلەکانی گەرما لە شەواندا بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە بەشێک ناوچه شاخاوی و کوێستانەكان بەهۆی هەڵگەڕانەوەی هەور لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەبارانی ماوە کورت هەیە بەتایبەت لە حاجی ئۆمەران و ناوچە کوێستانیەکانی دەوروبەری باڵەکایەتی.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: پێشبینی دەكرێت ڕەشەبای بەهێز ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بگرێتەوە و خێرایی با لە هەندێك کات 50-60 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا تێپەڕ بکات، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی تری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و سلێمانی 35-45 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە ناوچە دەشتاییەکانیش خێرایی با مامناوەند دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه