Kurdistan Press - هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە

هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت، کە پێکەوە لەگەڵ پشکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 90%ی بەرهەمی نەوتی کوردستان پێک دەهێنن، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بنەڕەتی کاتی لەگەڵ بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق _ تورکیاوە.

کۆمپانیاکان سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ "پشتگیرییە بەردەوامەکەی". هەروەها سوپاسی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان کرد بۆ یارمەتیدانیان لە پێشخستنی "چارەسەرێکی هاوبەشی دڵخواز کە سوودی بۆ عێراق، هەرێمی کوردستان و بازاڕەکانی وزەی جیهانی دەبێت".

چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنە کاتییەکان، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واژۆ و پەسەند بکرێت، ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بدات لەکاتێکی نزیکدا، لەهەمان کاتدا ڕێگا خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 _2025، دەگونجێت و دواتر بەپێی پێداچوونەوەی ڕاوێژکارێکی سەربەخۆ نوێ دەکرێتەوە.

ئەم چوارچێوەیە گرێبەستە هەنووکەییەکان بە باوەڕپێکراوی دەهێڵێتەوە و گەرەنتی پارەدان بە کۆمپانیاکان دەدات. حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانیش ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن کۆ ببنەوە بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی کۆمپانیاکان.

ڕوسیل فریمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری HKN گوتی: "ئێمە دڵنیا و گەشبینین کە چارەسەرێکی بڕاوە بۆ هەردوولا دۆزراوەتەوە و دوای واژۆکردنی تەواوەتی لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەم زووانە لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق _ تورکیا دەست پێدەکاتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه