Kurdistan Press - میسال ئالووسى :بەڕێز مه‌سروور بارزانى ، توانى مافه‌كه‌ به‌ دانوستاندنى ره‌وا وه‌ربگرێت میسال ئالووسى :بەڕێز مه‌سروور بارزانى ، توانى مافه‌كه‌ به‌ دانوستاندنى ره‌وا وه‌ربگرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

میسال ئالووسى :بەڕێز مه‌سروور بارزانى ، توانى مافه‌كه‌ به‌ دانوستاندنى ره‌وا وه‌ربگرێت

میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا ئه‌نجامى كۆششه‌كانى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵى هه‌ندێك لایه‌نى عێراقى بۆ ئه‌وه‌ بوو ئابوورى كوردستان په‌ك بخه‌ن و ململانێى ناوخۆیى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبگیرسێنن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول، میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز گومان له‌ سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵسوكه‌وتى حكوومه‌تى ئێسته‌ى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "كاریگه‌رى میلیشیاكانى ئێران به‌ سه‌ر بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق ئاشكرایه‌". 

دواتریش ئالووسى ده‌ڵێ، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌نجامى كۆششه‌كانى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، توانى مافه‌كه‌ به‌ دانوستاندنى ره‌وا وه‌ربگرێت، سه‌ره‌ڕاى گوشارى میلیشیاكان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌دران، بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى كورد په‌ك بخه‌ن".

ئالووسى پێیوایه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ گرنگه‌، چونكه‌ "ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئاشكرا كرد، كه‌ چه‌ند لایه‌نێك ده‌یاندا بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورى كوردستان له‌كار بخه‌ن، له‌میانه‌ى كۆسپ خسته‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌ى نه‌وت و چالاكى پیشه‌سازى، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى كورد خۆڕاگر بوو، رێگه‌ى نه‌دا پیلانگێرییه‌كان بۆ هه‌ڵگیرساندنى ململانێى ناوخۆیى هه‌رێم بێته‌دى ".

ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و عه‌لى نزار به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ له‌ دوو لێدوانى جیا، دووپاتیان كرده‌وه‌ سبه‌ى شه‌موو به‌یانى سه‌عات شه‌ش به‌ كاتى هه‌ولێر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ بڕى 180 هه‌زار تا 190 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه