Kurdistan Press - نەوتی کوردستان پلە یەکە نەوتی کوردستان پلە یەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوتی کوردستان پلە یەکە

نەوتی کوردستان پلە هەکە خواستی زۆری لەسەرە.  كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق رای گەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان پلە یەكە و لە دنیادا خواستێكی زۆری لەسەرە و نرخێكی باش دەكات.

عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیا "سۆمۆ" رای گەیاند، ئێستە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەمەودوا پێوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێم باش دەكەن، هەقی خۆیان لە رێگەی هەرێمەوە پێ دەدرێت و دڵنیاییەك بۆ هەموو لایەك دروست دەكەین.

رۆژی شەممە27ـی ئەیلوول، وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا رای گەیاند، سەعات حەوتی بەیانیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی كەركووك - جیهان بە سەركەوتووانە دەستی پێ كردەوە.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی، واژووكردنی رێككەوتنی سێقۆڵی، هەناردەكردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان لە كێڵگەی نەوتی پێشخاپوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستی پێ كردەوە، ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی كوردستان لەو بەندەرە بە بازاڕ دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه