Kurdistan Press - سەرما دەستیپێکرد و باران بەڕێوەیە سەرما دەستیپێکرد و باران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرما دەستیپێکرد و باران بەڕێوەیە

بەهۆی نزیکبوونەوەی شەپۆلی دەریای ڕەش و کاریگەریی شەپۆلی دەریای سپیی ناوەڕاست، ئەگەری هەیە سبەی بارانبارین بگاتە باکووری سووریا و لەوێشەوە ئەگەرێکی لاوازی هەیە بگاتە هەرێمی کوردستان.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئێستا کاریگەری شەپۆلی دەریای ڕەش بەرەو ناوچەکانی باشوور نزیک بووەتەوە، لەهەمان کاتدا کاریگەریی شەپۆلی دەریای سپیی ناوەڕاست لە بەیانییەوە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت بۆ سەر وڵاتانی سەر کەنار دەریا، ئەگەری هەیە بگاتە باکووری سووریاش، لەوێشەوە ئەگەرێکی لاوازی هەیە بگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەو شارەزایە باس لەوەش دەکات، ئەمڕۆ لەدوای نیوەڕۆوە پلەکانی گەرما دابەزیون و تا یەک هەفتەی دیکە لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر سییەکان دادەبەزێت، دواتر پلەیەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه