ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی یەکەم، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتریی دووساید لە شاری هەولێر دانرا. ئەم پڕۆژەیە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دەکەوێتە نێوان گوندی ئارام یەک و شاری ئاتکۆنز و نزیک کەڕک.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە بەڕێوەچوو.
زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکە:
گوژمەی تەرخانکراو: زیاتر لە 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار.
سەرچاوەی بودجە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
ماوەی تەواوبوون: 15 مانگ (کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی خێراتر تەواوکردنی داوە).
ڕێژەی تەواوکردن: 25%ی پڕۆژەکە پێش ئێستا تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
ساسان عەونی ڕایگەیاند، لە ماستهرپلانی ههولێردا چهندین شهقامی تیشكی ههن، ئهم دوو رێگهیه بهیهكهوه دهبهستێتهوه ئەم شەقامە یەکەمین شەقامی 60 مەترییە کە لە ماستەرپلانی شاری هەولێردا هەیە و سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکانی وەک شاری ئارام، کەڕک، گردجووتیار، ئارام یەک، و ئارام دوو، دەبێت. هاوكات یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ڕێگەکانی هەولێر-بەحرکە، هەولێر-پیرمام، و هەولێر-کۆیە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش، جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دانیشتوانی ناوچەکە و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەردەوامبوون لە پڕۆژەکانی ئاوەدانی سەرەڕای ئاڵنگارییەکان.
وەڵام بدەوه