وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بەهۆی کاری چاکسازییەوە لە وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ، کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دەبڕدرێت. بڕینی کارەباکە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 5ـی ئێوارە دەبێت.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی ئەزمەڕ دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، کارەکانی چاکسازی لە ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەم دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕینی کارەباکە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 5ـی ئێوارە دەبێت و ئەم گەڕەکانە دەگرێتەوە: (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).
وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژیی هاووڵاتییان دەکات و دڵنیایی دەدات کە لەگەڵ کۆمپانیای دانا غاز و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان هەبێت.
وەڵام بدەوه