Kurdistan Press - وەزیری شارەوانی: زەوی بۆ هەمووان دابین دەکرێت وەزیری شارەوانی: زەوی بۆ هەمووان دابین دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری شارەوانی: زەوی بۆ هەمووان دابین دەکرێت

وەزیری شارەوانی: زەوی بۆ هەمووان دابین دەکرێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوان و گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نەوەستاوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لایەنە تەکنیکی، یاسایی و کارگێڕییەکانن بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە.

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد کە گرفتی سەرەکی لەبەردەم پرۆسەکەدا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، بریتییە لە نەبوونی زەویی پێویست و زۆری ژمارەی فەرمانبەران.

وتیشی: “ئەم گرفتانە ڕێگر بوون لەوەی کارەکان بە شێوەیەکی خێرا بەڕێوەبچن، بەڵام لە دیوانی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت.”

ساسان عەونی جەختی کردەوە و دڵنیایی دایە هەمووان کە “سەرجەم فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه