ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌ى ئاساییى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتویهتى، "سودانی بەڵێنی ناردنی موچەی هه‌رێمى بۆ مانگى هه‌شت داوە، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ بەڵێنەکەی بکاتە بڕیار‌و لەماوه‌ى دوو بۆ سێ ڕۆژى داهاتودا پارەى موچه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه وتویهتى، "لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە، هه‌رچى زوه، بڕى 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بنێرێت‌و چاوه‌ڕوانى به‌غدا نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌كرا، هیچ نامێنێته‌وه‌و جۆرێك له‌نیه‌ت پاكى بۆ پرۆسه‌كه نیشانده‌دات".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "نه‌ك ته‌نها بۆ مانگى هه‌شت، به‌ڵكو بۆ مانگى 9ش بڕى 120 ملیار دینار ئامادەیە، هه‌ركات له‌به‌غداوه بڕیاری خەرجکردنی موچە بدرێت، بەچەند کاتژمێرێک دەتوانین پارە بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندی بدەین".
وەڵام بدەوه