Kurdistan Press - بەڕێز مەسرور بارزانی : نە ستەممان قبوڵ کردووە و نە قبوڵی دەکەین بەڕێز مەسرور بارزانی : نە ستەممان قبوڵ کردووە و نە قبوڵی دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێز مەسرور بارزانی : نە ستەممان قبوڵ کردووە و نە قبوڵی دەکەین

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە شەقلاوە بەڕێوەچوو، تێدا وتارێکی پێشکەش کرد.

بەشێک لە وتاری مەسرور بارزانی:

پێویستە ئەمجارە بەشداری کارا لە هەڵبژاردن بکەین.

دەنگدەران و لایەنگران هەمیشە پشتیگیری پارتی بوونە.

بۆ ئەوەی مافەکانمان پێشێل نەکرێت پێویستە دەنگ بە پارتی بدەین.

هەمیشە بەرەو سەرکەوتن و ئاوەدانی هەنگاو دەنێین.

جەماوەری پارتی ڕێگەیان نەداوە پیلانەکانی ناحەزان سەربگرێت.

نوێنەرانی پارتی وەک نوێنەرانی لایەنەکانی دیکە ڕێککەوتنی ژێربەژێر ناکەن.

سەفین و چیاکانی کوردستانمان لەپشت بن، بەردەوام دەبین و هیچ هێزێک ناتوانێت مانچەمێنێت.

لەسەر ئاستی کوردستان پارتی هیچ ڕکابەرێکی نەماوە.

پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت.

لایەنەکانی دیکە جگە لەقسە هیچ دەستکەوتێکیان بۆ کوردستان نەبووە.

ڕێگری کردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەهیچ شێوەیەک دەستکەوت نییە.

لەسەر دوو ڕیانێکین یان دەبێت ئاژاوە بەردەوام بێت یان دەبێت بەدەنگ بەرگری لە مافەکانمان بکەین.

ئەوانەی دەڵێن ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت دەکەین، ئەوانەن کە داوای پۆست دەکەن.

ئازادی ئەوەیە بۆ کوردستان تێبکۆشیت نەک بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک.

ئێمە حکومەتمان بۆ پلە و پۆست نەویستووە.

ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن دەبێ خۆیان ئازاد بن و خۆیان خاوەنی بڕیاری خۆیان بن. 

حکومڕانی بە کەسی دیکەی ناکرێت جگە لە پارتی.

کەرکووک نەک داگیر کراوە کەرکووک بە خیانەت داگیرکراوە.

ئەوەی ئامادەبوو خاک بفرۆشێت چۆن ئێستا دڵسۆزی خاکەکەی دەبێت.

بە پشتیوانی خوا پارتی هەر پێشڕەو دەبێت.

لەسەر ئەوەی وتوومانە

 کەرکووکداگیرکراوە لای خەڵکە شۆڤێنییەکان پەلامار دراوین.

10 جاری دیکە دەیڵێینەوە کەرکووک کوردستانە و کەرکووک داگیرکراوە.

بە دەنگی خەڵک و جێبەجێکردنی دەستوور کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان دەگەڕێنینەوە.

ئێمە قەت پاشکۆ نەبووین و قەتیش پاشکۆ نابین، ئێمە میلەتێکی سەربەرزین و بە سەربەرزیش دەژین.

لەو ناوچانەی پارتی باڵا دەست بووە، بودجەی کوردستان، بۆ خزمەتی خەڵک بەکارهاتووە.

لەو ناوچانەی پارتی باڵا دەست نەبووە بودجە خراوەتە گیرفانی هەندێک کەس.

ئەگەر دەتانەوێت خزمەتگوزارییەکان بگاتە هەموو کوردستان دەنگ بە سەرخستنی پارتی بدەن.

ئێمە نەتەوەیەکین‌ نە ستەممان قبوڵ کردووە و نە قبوڵی دەکەین.

ئەو مامەڵەی لەگەڵ کوردستان دەکرێت نادەستوورییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه